بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەکیترین پرسیار ئەوەیە کە بۆ ئێران بنکەی
سەربازیی عەدیدی لە خاکی قەتەردا کردە ئامانج؟
بۆ ڕوونکردنەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بوترێت کە:
ئێران بە مووشەک بنکەی
ئاسمانی عەدیدی کردە ئامانج، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە ڕاستەوخۆکانی
ئەمریکا بۆ سەر خاکەکەی ئکە ئاماژەیە بۆ گۆڕینی ستراتیژی ئێران لە دیپلۆماسی
ستراتژیکەوە بۆ ڕێگری کردەیی.
لە لایەکی دیکەوە، هۆشدارییەکانی
ئێران سەبارەت بە بنکەکانی دیکەی ئەمریکا، زەنگی جیهانی لە مەترسی تەشەنەسەندنی قەیرانەکان
زیاتر کردووە؛ قەیرانێک کە هەڕەشە لە ئاسایشی وزە و ئابوری جیهانی و سەقامگیری سیاسی
ناوچەکە دەکات.
یازدە ڕۆژ بە سەر دەیەی
دووەمی گرژییەکانی ئێستادا، هێرش بۆ سەر عەدید لە قەتەر پیشان دەدات کە ئێران دەیەوێت
پەیامی خۆی بە ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بگەیەنێت: "هەر دەستدرێژییەک
بۆ سەر ئێران بێ وەڵام نابێت".
لەم هەلومەرجەدا، بوونی بەرفراوانی
ئەمریکا لە ناوچەکەدا نەک هەر پایەیەکی سەقامگیری نییە، بەڵکوو دەتوانێت ببێتە
" فاکتەرێکی ناسەقامگیری جیۆپۆلەتیکی"؛ فاکتەرێک کە بە بێ چارەسەری سیاسی
و دەستکاریکردنی ناوخۆیی، ئەگەری شەڕی بەرفراوان و زیانە نێودەوڵەتییەکانی زیاد کردووە./.