بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی میدل ئیست نیوز لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە ئاگربەستی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پشتڕاست کردەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی ئەم ئاگربەستە جێبەجێ دەکەن تا جیهان لە پاش ١٢ ڕۆژ شەڕ، ئاهەنگی ئاشتی بگێڕێت.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەیکردووە کە ئێران دەستپێکەری ئەم ئاگربەستە دەبێت و پاش ١٢ کاتژمێر ڕژێمی زایۆنیستیش جێبەجێی دەکات و بەمەش کۆتایی ئەم شەڕە ڕادەگەێندرێت./.