بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆیی بۆ ئاگربەستی
نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی کە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە ڕاگەێندراوە،
دەربڕی و جەختی لە سەر وتووێژی گشتگیری سەرجەم لایەنەکان کردەوە.
بارزانی ستایشی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکەی جیهانی کرد
بە هۆی پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانە بۆ شەڕ و پێکدادانەکان
لەم قۆناغە هەستیارەدا./.