بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
نیشتمانیی ئێراندا هاتووە کە " دوابەدوای دەسدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنیستی، ڕۆڵە ئازا و
بوێرەکانتان لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی فەرماندەیی ڕێبەری مەزنی
شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانیان دایەوە و بە ئازایەتییەکی
نموونەیی وەڵامیان دایەوە و هەموو کردەوەیەکی خراپەی دوژمنیان لەت و پەت کرد کە
دواهەمینیان بنکەی ئەمریکی عەدید و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کە بە هێرشی
مووشەکی کرانە ئامانج ".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا
هاتووە کە " وریایی و کات و خۆڕاگری و هاوپشتی و یەکڕیزی بێهاوتای ئێوەی گەل،
ستراتیژی سەرەکی دوژمنی شکاند و دەرفەتی خۆڕاگریی جەنگاوەرانی ئیسلام و دەسەڵاتە سەرسوڕهێنەرەکەیان
ڕەخساند کە بەدرێژایی ساڵانێک لە خەباتی داهێنەرانە و بەدواداچوونی بەردەوامدا بنیات
نرابوو، بۆ ئەوەی لە ماوەی 12 ڕۆژی خەباتی کەم وێنە و بەڕێوبەرایەتیدا بەکاربهێنرێت
و وەڵامی هەموو دەستدرێژییەک بداتەوە لە کاتی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕێژەیی ".
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
نیشتمانیی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە " بەم پێیە، سەرنجی نەتەوەی گەورە و
قارەمانی ئێرانی ئیسلامی بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
بە بێ بچووکترین متمانە بە قسەی دوژمنان، ئامادە دەبن وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشیمانانە
بدەنەوە بەرامبەر هەر کردەوەیەکی دەستدرێژییانەی دوژمن "./.