بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر دۆستانە و بەهێزە و تاران جەخت لە سەر بەردەوامی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان بە پێی سیاسەتی دراوسێتی و بەرژەوەندی بەرامبەر دەکاتەوە.

عێراقچی وتی: هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەدید لە قەتەر، وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بووە و نابێت وەک هێرشی سەر وڵاتی دۆست و برادەر قەتەر ناو ببرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران موڵەتی ئەوە نادات پەیوەندی دۆستانەی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری ئاژاوەگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە./.