لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵەکان، عەباس عێراقچی وتی: ئێمە متمانەمان بە واشنتۆن وەک هاوبەشێکی گفتوگۆکار نەماوە، بەڵام ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان لە ڕێگەی وڵاتانی دۆستەوە، زەمینە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی بەرهەمدار خۆش دەکات.
وتیشی: هەڵگیرسانی شەڕ بۆ هەمووان دەبێتە کارەسات، هەروەها بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانج.