بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە وەڵامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پێش جێبەجێکردنی ئاگربەستی سەپێندراو بە سەر ئەو ڕژێمەدا، بە ١٤ مووشەکی بالستی هێرش کرایە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.

لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە کە ئەو هێرشە وانەیەکی مێژوویی و لەبیرنەکراو بۆ دوژمنی زایۆنیستی بووە.

ڕاشیگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە چاوی کراوە و ووشیاری، چاودێری جموجوڵەکانی دوژمن دەکەن./.