بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی توی وشک دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:

چارەسەری کەم خوێنی دەکات لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە ئاسن.

پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت و هاوسەنگ و ڕێکیدەخاتەوە.

پوک بەهێز دەکات و هەوکردنی ناهێڵێت.

کرداری هەرس ئاسان دەکات و ڕیخۆڵە پاک دەکاتەوە و بەسوودە بۆ قەبزی.

ئاستی شەکرە لە خوێندا دادەبەزێنێت و ڕێکیدەخاتەوە.

جگەر لە مادە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.

بەسوودە بۆ کۆکە و هەستیاریی قوڕگ.

بۆ گەشەی منداڵ بەسوودە.

ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ترشەلۆکی گەدە./.