بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دوو مانگە مووچەی مووچەخۆران بە نایاسایی ڕاگیراوە و
نەدەبوو کە ئەوان تێکەڵی هیچ کێشەیەک بکرێن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە پێدانی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەخت دەبێت.
بارزانی ڕایگەیاند کە کەمبوونی داهات، جوڵەی بازرگانی و کەرتی تایبەتیش
بەرەو لاوازی دەبات، بەڵام حکومەتی هەرێم بە هیچ جۆرێک واز لە مافە دەستوورییەکانی
خەڵک ناهێنێت.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر لە گەڵ بەغدا نەگەنە
ڕێکەوتن، بە هەر شێوازێک بێت لە داهاتی ناوخۆ و بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ڕێگری
لە پەککەوتنی خەڵک دەکرێت./.