مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، پێش دووهەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە وردی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی جیهانی بی بی سی قسەی کرد. ئەندامی تیمی دانوستانکاری ئێران جەختی کرده وه، ئه گه ڕ ئه مریکییه کان ئاماده بن تاوتوێی هه ڵگرتنی سزاکان بکەن، ئێران بۆ گەیشتن به ڕێککەوتنی ئەتۆمی له گەڵ ئەمریکا ئامادهیه سازشەکان لەبەڕچاو بگرێت.
بی بی سی لە پێشەکی گفتوگۆکەدا نووسیویەتی: بەرپرسانی ئەمریکی چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەوە ئێرانە نەک ئەمریکا کە پێشکەوتنی لە پرۆسەی درێژخایەنی دانوستانەکاندا دواخستووە. ڕۆژی شەممە مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێی باشە بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەنجامدانی ئەو کارە لەگەڵ ئێران ”زۆر قورس دەبێت”.
مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی وتی: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەر ڕاستگۆ بن دڵنیام لەسەر ڕێگای گەیشتن بە ڕێککەوتن دەبین.
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کرد ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکە نەکرێت؛ لە هەمان کاتدا ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە.
ئەمریکا و ئێران لە سەرەتای مانگی شوباتدا لە سوڵتانییەتی عومان دانوستانێکی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدا. مەجید تەخت ڕەوانچی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە خولی دووەمی دانوستانەکان لە جنێڤ بەڕێوەبچێت، وتی دانوستانەکان "کەم تا زۆر لەسەر ڕێڕەوێکی ئەرێنی بوون، بەڵام هێشتا زووە بۆ حوکمدان." ترەمپ هەروەها گفتوگۆکانی بە ئەرێنی وەسف کردووە.
جێگری وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە پێشنیاری تاران کرد بۆ شلکردنەوەی یۆرانیۆمی ٦٠ لەسەد وەک نیشانەی ئامادەیی بۆ سازان.
تەخت رەوانچی بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەوان ئامادەبن باسی سزاکان بکەن، ئێمە ئامادەین لەسەر ئەم بابەتە و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە بەرنامەکەمان قسە بکەین. ناوبراو پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە ئایا ئەمە بە مانای داواکاری ئێرانە بۆ هەڵگرتنی تەواوی سزاکان یان بەشێک لە سزاکان.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئێران ڕازی دەبێت بە لابردنی کۆگاکانی کە زیاتر لە ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لە وڵاتەکەیدا، وەک ئەوەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویدا، تەخت ڕەوانچی وتی: هێشتا زووە بڵێین لە کاتی دانوستانەکاندا چی ڕوودەدات.
ڕووسیا کە بەپێی ڕێککەوتنە فرەلایەنەکەی ساڵی ٢٠١٥ یازدە هەزار کیلۆگرام یۆرانیۆمی کەم پیتێنراوی وەرگرتووە - کە ترەمپ دوای سێ ساڵ لێی کشایەوە - پێشنیاری کردووە جارێکی دیکە ئەو مادەیە قبوڵ بکاتەوە. پێشنیارەکانی دیکە کە پێشتر لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە بریتین لە پێشنیاری تاران بۆ ڕاگرتنی کاتی پیتاندنی ئەتۆمی.
یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئێران ئەوە بووە کە دانوستانەکان تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی بێت و تەخت ڕەوانچیش وتی: تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە کە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەر بتەوێت ڕێککەوتنت هەبێت، دەبێت سەرنجت لەسەر پرسی ئەتۆمی بێت. ئەگەر پەسەند بکرێت، ئەمە هەنگاوێکی سەرەکی دەبێت بۆ پێشەوە بۆ ئێران.
بی بی سی لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی: تاران زۆرترین داواکاری واشنتۆن بۆ پیتاندنی سفر بە ئاستەنگ لە بەردەم هەر ڕێککەوتنێک دەزانێت و ئەم بابەتە بە هێڵی سوور و پێشێلکردنی مافەکانی لە چوارچێوەی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیدا دەزانێت. تەخت ڕەوانچی لەم پێوەندییەدا بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، "پرسی پیتاندنی سفر بابەتی دانوستان نییە و لە ڕوانگەی ئێرانەوە لەسەر مێز نەماوە". ئەم لێدوانانە پێچەوانەی قسەکانی ترەمپن، کە ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، "ئێمە هیچ پیتاندنێکمان ناوێت".
ئەمریکا بە عومان دەڵێت دەیەوێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشە لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات؛ ئەو دیپلۆماتکارە باڵایە کە وەک زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دانوستانە بەردەوامەکاندا، هەروەها نیگەرانی خۆی لە پەیامە ناکۆکەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی. "دەبیستین کە ئەوان ئارەزووی دانوستان دەکەن. ئەوان بە ئاشکرا ئەوەیان وتووە؛ هەروەها لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا لە ڕێگەی عومانەوە وتوویانە کە ئارەزووی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەکەن بە شێوەیەکی ئاشتیانە." بەڵام لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا، ترەمپ جارێکی دیکە سەرنجی لەسەر گۆڕینی ڕژێم داوە و دەڵێت: “پێدەچێت باشترین شت بێت کە بتوانێت ڕووبدات”.
تەخت ڕەوانچی بە ئاماژەدان بەو پەیامانەی لە ڕێگەی سەید بەدر بن حەمەد ئەلبوسەید، وەزیری دەرەوەی عومانەوە دەگوازرێنەوە، کە ئێستا ناوبژیوانی سەرەکی عەرەبییە، لەگەڵ زلهێزەکانی دیکەی ناوچەکە لەوانە قەتەریش ڕۆڵی گرنگیان هەیە، وتی: لە پەیامە تایبەتەکاندا هیچ شتێکی لەو جۆرە نابیستین.