بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆرێک لە پسپۆڕانی ددان پێش ژەمی بەیانی پێشنیاری فڵچەکردنی ددان دەکەن. چونکە ئەم کارە ئەو ماددە و بەکتریایانە لەناودەبات کە لە شەودا لەسەر ددانەکان دەمێننەوە. هەروەها ددانەکانت دەپارێزێت لەکاتی ژەمەکاندا، ڕێگە لە زیانی ترشەکان دەگرێت و بەم شێوەیە ڕێگەیەکی باش بۆ تەندرووستی دەم و ددان درووست دەکات.

فڵچەکردنی خێرا دوای ژەمی بەیانی زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەستیاری و کلۆربوون. باشتر وایە دوای ژەمی بەیانی لانیکەم ٣٠ خولەک چاوەڕێ بکەیت. هەروەها ئەگەر دەستبەجێ فڵچەی ددانەکانت نەکرد، شوشتنی دەم بە ئاو پاش خواردنی ژەمەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەندروەستی دەم و ددان. لە ڕۆژێکدا دوو جار فڵچەی ددانەکانت بکە؛ جارێک بەیانیان و جارێک پێش خەوتن./.