بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، زۆرێک لە پسپۆڕانی ددان پێش ژەمی بەیانی پێشنیاری فڵچەکردنی ددان دەکەن. چونکە ئەم کارە ئەو ماددە و بەکتریایانە لەناودەبات کە
لە شەودا لەسەر ددانەکان دەمێننەوە. هەروەها ددانەکانت
دەپارێزێت لەکاتی ژەمەکاندا، ڕێگە لە زیانی ترشەکان دەگرێت و بەم شێوەیە ڕێگەیەکی
باش بۆ تەندرووستی دەم و ددان درووست دەکات.
فڵچەکردنی خێرا دوای ژەمی بەیانی زیان
بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەستیاری و کلۆربوون. باشتر وایە دوای ژەمی بەیانی لانیکەم ٣٠ خولەک چاوەڕێ بکەیت.
هەروەها ئەگەر دەستبەجێ فڵچەی ددانەکانت نەکرد،
شوشتنی دەم بە ئاو پاش خواردنی ژەمەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەندروەستی دەم و ددان. لە
ڕۆژێکدا دوو جار فڵچەی ددانەکانت بکە؛ جارێک بەیانیان و جارێک پێش خەوتن./.