بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی مۆنتێری بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر ئوراوا ڕێد سەرکەوت بۆ قۆناغی 8ی
جامی جیهانی یانەیکان و ئێستا دەبێت خۆی بۆ یارییەکی گرنگ بەرامبەر دۆرتمۆند ئامادە
بکات و هیوادارە بگاتە چارەکی کۆتایی.
ڕامۆس دوای کۆتاییهاتنی
ئەم یارییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی
زۆر گرنگە بۆ ئێمە. پێشبینیەکان زۆر بوون و زۆر کەس گومانیان هەبوو لەوەی مۆنتێری
بتوانێت پێشبکەوێت. ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ ئەم یانەیە. ئێمە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی
کە دەمانویست و ئێستا کێشەیەکی ڕاستەقینە دەست پێدەکات. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم
کە هاتن بۆ یاریگاکە بۆ پاڵپشتیکردنمان./.