بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی
حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی
کوردستان هەوڵ دەدات مووچەی فەرمانبەران تا لە سەدا ٣٠ بە لێبڕینەوە دابەش بکات و
لە ئەگەری بوونی داهاتی ناوخۆش، مووچە بە کەموکورتییەوە دابەش دەکرێت و لێبڕینەکە
بەرچاو دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بە داهاتی ناوخۆ و لێبڕینەوە مووچە دابین بکات،
لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم پلانەش، ڕەنگە دابەشکردنی مووچە دوو مانگی بوێت.
ڕاشیگەیاند کە لێبڕینی
مووچە ڕەتدەکرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت نەوتەکەی ڕادەست بکات و
تەوتین بکات و لە سەدا ٥٠ ی داهاتی ناوخۆش ڕادەست بکات و بەمەش پشکی بودجەی هەرێم
وەربگرێت./.