بە پێی زانیارییە فەرمییەکان ڕووسیا بە فەرمی بەریتانیا و فەرەنسا تۆمەتبار دەکات بە پلانی پێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی بە ئۆکرانیا بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی جەنگ.
- مێدڤیدێڤ هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ڕووسیاش چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردێنێت و تەکنەلۆژیای ئەتۆمی دەداتە دوژمنانی ڕۆژاوا.
- گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئێران چەکی ئەتۆمی لە ڕووسیا وەرگرتبێت، یان لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی ژێر زەوییەوە بەدەستی هێنابێت.
- بوومەلەرزە گوماناوییەکانی ئەم دواییەی ناوچە بیابانییەکانی ئێران، وەک نیشانەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە لایەن شرۆڤەکارانەوە لێکدەدرێنەوە.
- ئەمریکا %٥٠ی هێزی ئاسمانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردووەتەوە، کە گەورەترین جووڵەی سەربازییە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
- هۆشداریی ئەڵمانیا و هیندستان بە هاوڵاتیانیان بۆ جێهێشتنی ناوچەکە، نیشانەی ئەوەیە کە ئەگەری جەنگێکی "ناتەقلیدی" زۆر نزیک بووەتەوە.