بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد محەممەد حوسێن موبەرقەع وەزیری وەرزشی عێراق لە پەیامێکدا بۆ ئەحمەد دونیامالی وەزیری وەرزشی ئێران، پەیامی هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە وەرزشوانانی ئێرانی لە هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

وەزیری وەرزشی عێراق لە پەیامەکەیدا داوای لە خودای گەورە کردووە شەهیدانی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بە لێبوردنی خۆی ببەخشێت و هەروەها داوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ بریندارەکان کردووە./.