جام کوردی - عەلی محەممەد ناینی، گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت "داهێنان و چەکە نوێیەکانی ئێران لە رێگەدان و هێشتا جبەخانەیەکی فراوانی ئامادەکراون هەیە و بەکارنەهێنراون."

ناینی ڕاشیگەیاند" بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادەین تا ئەو کاتەی دەستدرێژکارەکان سزا دەدەین و تەنبێیان دەکەین؛ دەبێت دوژمن لە هەر شەپۆلێکی ئۆپەراسیۆنەکانماندا چاوەڕوانی گورزێکی بە ئازار بکەن."

بە گوتەی عەلی محەممەد ناینی، داهێنان و چەکە نوێیەکانی ئێران لە رێگەدان و تا ئێستا بەشێوەیەکی فراوان لە هێرشەکاندا داهێنانەکانیان بەکار نەهێناوە.


هەروەها عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ماوەیەکی زۆرە خۆیان بۆ جەنگ ئامادە کردووە، ئەوەشیان سەلماندووە هەر کەسێک مەرامی درێژەدەان بە جەنگ هەبێت، ئەوە خۆی دەخاتە نێو زۆنگاو".

عێراقچی دەڵێت؛ ئێران دووجار لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی کردووە و هەردوو جارەکە، لە گەرمەی دانوستاندا، واشنتن هێرشی لە ناکاوی کردە سەر تاران، بۆیە ئەمریکا لە هەموو خوێرێژییەکان بەرپرسیارە.