بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە تۆماس باراک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، سەردانی هەولێر دەکات و لە گەڵ بڕیاربەدەستانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە باراک لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

لەو کۆبوونەوەدا چاوەڕوان دەکرێت چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە سوریا و عێراق و زیاتر لەوەش تاوتوێ بکرێت.

چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە نێردەی دۆناڵد ترەمپ لە میانەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کۆببێتەوە./.