بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و چاوی لە سەردەمێکی نوێیە کە ناوچەکە چێژ لە ئاسایش و گەشەسەندن وەربگرێت.

ناوبراو ڕاگەیاند: عێراق بە دوای ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندندایە و خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ لە ناوچەکەدا ئامادە دەکات، بۆیە ئێمە بە دوای ئاگربەستێکی درێژخایەن و سەقامگیرییەکی بەردەوامدا دەگەڕێین، بەتایبەت کە ناوچەکە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بە دەست شەڕەکانەوە دەناڵێنێت.

عەلاوی وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێک بۆ گەلی عێراق و گەلانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای قۆناغێکی سەخت و دژوار و بە تایبەت دەستدرێژی بۆ سەر ئێران و خەسارێکی گەورەی مرۆیی بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی هاتووەتە پێشەوە تا شاهیدی سەقامگیری ببینن.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: هیوادارین داهاتوویەکی بێ شەڕ و ململانێ، داهاتوویەک کە لە سەر بنەمای وتووێژ و گەشەسەندن و لێکنزیکبوونەوەی شارستانیەت و وڵاتان بێت و ئابوری ناوچەکە بەرەو گەشەسەندن بەرەو پێشەوە ببات، بە چاو ببینین.

ناوبراو ڕایگەیاند کە دیپلۆماسی عێراق لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و جیهان بەتایبەت ئەمریکاوە پاڵپشتی کراوە.

حوسێن عەلاوی جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی یەمەن، لوبنان و سوریا و بەدیهێنانی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی فەڵەستین بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی خۆیان، پێویستمان بە ماوەیەکی درێژخایەنی ئاشتییە. هەروەها پێویستە پشتگیری لە سەقامگیری لیبیا بکەین و کۆتایی بە ململانێکانی سودان بهێنین. ئێمە جەخت لە سەر مافی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاودانی دەکەینەوە و داوای شەڕی تیرۆر و توندڕەوی دەکەین بۆ بنیاتنانی ناوچەیەکی ئاوەدان کە بڕبڕەی پشتی گەنجانی عەرەب بێت./.