جام کوردی ـ ئاژانسێکی هەواڵی ئێران بڵاوی کردەوە، هێرش بۆ سەر پاڵاوگەی لاناز و فڕۆکەخانەی کوەیت لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.
ئاژانسی تەنسیم-ی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی بڵاویکردەوە: هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر لەلایەن ئێران و گروپەکانی بەرەی مقاوەمە نەکراوە.
زانیارییەکانمان ئەوە دەردەخەن کە ئەو هێرشە لەلایەن ئەمریکییەکان یان ئیسرائیلییەکانەوە ئەنجامدراوە و ئامانجیشی فراوانکردنی شەڕە.
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، کە ئێران یان بەرەی مقاوەمە هێرش بکەنەسەر هەر شوێنێک بە فەرمی ڕایدەگەیەنن.
ئەو سەرچاوە سەربازییە دەڵێت، سەرەڕای دەنگۆ و ڕاپۆرتی لایەنگری لەلایەن هەندێک میدیای ڕۆژئاواییەوە، هێرش بۆ سەر ڕاداری فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی لە کوەیتیش لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە.
هێرش بۆ سەر پاڵاوگەی لاناز و فڕۆکەخانەی کوەیت لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە
March 15, 2026