جام کوردی ـ فەرماندەیه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی لەسەر سزادانی دەستدرێژیکاران بۆ سەر وڵاتەکەی کردەوە.

مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند،لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردودا ڕێژەی پێدانی موشەکەکانی ئێران لە ئامانجەکانی تاوانبارانی ئەمریکی و زایۆنیستی دو هێندە زیادیکردوە.

گوتیشی، له‌ ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه‌ سزای دەستدرێژیکاران ده‌ده‌ین.