بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکادا هاتووە کە تێکڕای هاوردەی نەوتی خاو لە 10 وڵاتەوە گەیشتووەتە ڕۆژانە 5 ملیۆن و 236 بەرمیلی ڕۆژانە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتری کە تێکڕای ڕۆژانە 4 ملیۆن و 964 هەزار بەرمیل بووە، 272 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوو 183 بەرمیلی ڕۆژانە بووە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتری کە 213 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە./.