بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی چگینی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاراکاس، خەڵاتی تایبەتی سیمۆن بۆلیڤاری بۆ سەحەر ئیمامی و شەهیدانی میدیای نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە ئاکامی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وەرگرت.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا لە میانەی وتارێکی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی پەیامنێری وڵاتەکەی کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و چالاکوانانی میدیایی و بەرپرسان بەڕێوەچوو، دیسانەوە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکای لە دژی ئێران ئیدانە کرد و وتی: هێرشەکەی سەر ئێران بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژییەکی ئاشکرا بووە.

مادۆرۆ ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی کوژرانی ژنان و منداڵان و کەسانی بێتاوان./.