بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤینیسیۆس بەهرەیەکی ناوازەی هەیە و کاتێک بەکاری دەهێنێت، هیچ شتێک
ناتوانێت بیوەستێنێت. ئەم ئەستێرە بەرازیلییە کە لە یاری بەرامبەر سالزبۆرگ زیاتر
لە جاران کاری کرد، بە گۆڵێکی جوان ئەنجامی یاریەکەی گۆڕی و بە ئەسیستێکی کورتی نایاب
پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.
ڤینیسیۆس
دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزان بە پەیامنێرانی ڕایگەیاند: ئەم خەڵاتە
پاداشتێکە بۆ هەموو هەوڵەکانی تیپەکە. ئەوان هەمیشە لە هەموو شتێکدا یارمەتیم دەدەن.
ئەم خەڵاتە بۆ ئەوانە. هیوادارم هەموو ئەم ڕووداوە باشانە ببنە هۆی بردنەوەی
نازناوێکی دیکە بۆ ڕیال مەدرید و بتوانین لەگەڵ هەمووان ئاهەنگی بگێڕین.
ناوبراو
وتیشی: هیوادارم بتوانم بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ڕیال مەدرید بمێنمەوە. من هەمیشە
وتوومە ئەم یانەیە ژیانی منە. من زۆر ڕازیم لە ستافی تەکنیکی و ڕاهێنەرەکەم و هیوادارم
بتوانم لێرە بمێنمەوە. من گرێبەستم هەیە بۆ دوو ساڵی دیکە تا ساڵی 2027. من هەمیشە
وتوومە کە دەبێت هەموو ژیانی پیشەگەری تۆپی پێم لێرە بەسەر ببەم./.