جام کوردی ـ حوسییەکان ڕایانگەیاند: هۆشداری دەدەین کە پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ دەستێوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ، ئەگەر هەر هاوپەیمانییەکی نوێ بێتە پاڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و میحوەری موقاوەمە.
حوسییەکان جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دەریای سوور لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکەی موسڵمان.
ئاماژە بەوەش دراوە: لە ئەگەری بەردەوامبوونی گرژییەکان دژی ئێران و وڵاتانی میحوەری مقاوەمە، بەپێی پێویستیی گۆڕەپانی سەربازی، هەنگاوی کرداری دەنێین.
حوسییەکان ڕاشدەگەیێنن: جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر فەڵەستین، لوبنان، ئێران و عێراق، لەگەڵ هەڵگرتنی گەمارۆی ستەمکارانەی سەر یەمەن.
لە کۆتاییدا هاتووە: داواکارین بەپەلە ڕێککەوتنی غەززە جێبەجێ بکرێت و تەواوی مافە مرۆیی و ڕەواکانی گەلی فەڵەستین دەستەبەر بکرێن.
حوسییەکان: پێویستە ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامی هەوڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بدەنەوە بۆ ڕاگرتنی ئەم جەنگە، چونکە هێرشێکی ناڕەوا و پاساونەکراوە و زیانی گەورە بە ئاسایش، سەقامگیری و ئابووریی جیهان دەگەیەنێت.