لە دێژەی ئەو قسانەدا وەزیرەکەی قەتەر وتیشی: ئەوە تاوانی ئێمە نییە کە ئێوە لە قوتابخانەدا شکستان هێناوە و لە ڕێگەی هۆلیوودەوە پەروەردە کراون—جیهان فیلم نییە.
وەزیری قەتەری بۆ تڕەمپ و نەتانیاهۆ: بە ناوی ئێمەوە قسە مەکەن
جـــــام کـــــوردی - لۆلوە ئەلخاتر، وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری هاوکاری نێودەوڵەتی، پەیامێکی توند ئاڕاستەی دۆناڵد تڕەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ دەکات و دەڵێت: بە ناوی ئێمەوە قسە مەکەن. ئێمە وەک بیانوو بۆ ئەجێنداکانی خۆتان بەکارمەهێنن. ئێمە نامانەوێت ئێوە 'ڕزگارمان' بکەن—تەنیا دەمانەوێت وازمان لێ بهێنن. کۆتایی بە خۆشکردنی ئاگری جەنگەکان بهێنن.
March 28, 2026