وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٠ پەیوەندییان لەلایەن نێوەندگیرانی ڕۆژئاوایی، عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامییەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا داوای قبوڵکردنی دانوستان و ئاگربەست لە ئێران دەکەن.
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا "شێت بووە" و جەختی کردەوە کە ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ شکاندنی شکۆی دوژمن و ماندووکردنی، کە نابێت دووبارە ببێتەوە.
ناوبراو وتی: "مێژوو دەبێتە شاهیدی ئەوەی کە ئێرانی گەمارۆدراوی ٤٠ ساڵە، وای لە ترەمپ و نەتانیاهۆ کردووە بۆ ڕزگاربوونیان و ڕاگرتنی شەڕ، لای وڵاتانی دیکە بپاڕێنەوە."
عێراقچی باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لە گوتاری "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج"ەوە ئێستا داوای دانوستان دەکات، ئەمەش بە واتای دانپێدانانی ڕەسمی بە شکستی خۆیان دێت.
"ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ شکستپێهێنانی تەواوەتیی نەیارەکانمان و پاراستنی شکۆی نەتەوەییمان.