وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٠ پەیوەندییان لەلایەن نێوەندگیرانی ڕۆژئاوایی، عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامییەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا داوای قبوڵکردنی دانوستان و ئاگربەست لە ئێران دەکەن.

​عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا "شێت بووە" و جەختی کردەوە کە ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ شکاندنی شکۆی دوژمن و ماندووکردنی، کە نابێت دووبارە ببێتەوە.

​ناوبراو وتی: "مێژوو دەبێتە شاهیدی ئەوەی کە ئێرانی گەمارۆدراوی ٤٠ ساڵە، وای لە ترەمپ و نەتانیاهۆ کردووە بۆ ڕزگاربوونیان و ڕاگرتنی شەڕ، لای وڵاتانی دیکە بپاڕێنەوە."

​عێراقچی باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لە گوتاری "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج"ەوە ئێستا داوای دانوستان دەکات، ئەمەش بە واتای دانپێدانانی ڕەسمی بە شکستی خۆیان دێت.

​"ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ شکستپێهێنانی تەواوەتیی نەیارەکانمان و پاراستنی شکۆی نەتەوەییمان.