بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی بایەرلیڤەرکوزن لە ڕێگەی میدیاکانییەوە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ
عەبدوڵڵا فایێ، بەرگریکاری گەنج وەک جێگرەوەی جۆناسان تاه کە چووەتە بایرن میونشن ڕاگەیاند.
یانەی بایەرلیڤەرکوزن
له بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: یانەی بایەر لیڤەرکوزن گرێبەستی لەگەڵ عەبدوڵلا فایێ،
بەرگریکااری سەنیگالی واژۆ کرد. ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵە لە
تیپی پلە یەکی سویدیەوە هاتووە بۆ بۆندسلیگا. عەبدوڵڵا فایێ تا
30ی حوزەیرانی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەرکوزن واژۆ کردووە./.