جام کوردی- مەلا مستەفا بارزانی لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا بە توندی ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە کورد گرتبوو و پەشیمانی خۆی دەربڕی لە متمانە بە ئەمریکا.

چاوپێکەوتنی مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ ڕۆژنامەی   ڕۆژنامەی دیڤێڵت لە ساڵی ١٩٧٥؛

لە گۆڕەپانی سیاسیدا بڕیارێکی دڕندانە لە دژی ئێمە درا، ئێمە لە بەرژەوەندی سیاسی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا پاڵمان پێونراو و لە گۆڕەپانەکە دوور خراینەوە. بیرکردنەوە و بیرۆکەی سیاسی ڕۆژئاوا لە ئێستادا بە بۆنی نەوت سەرخۆشە و ناعەقڵانییە. ژەنەڕاڵ بارزانی بە دەنگێک کە هەست بە تاڵییەکەی دەکرا، ڕایگەیاند، "گەورەترین هەڵەی ئێمە لە ژیاندا متمانەکردن بوو بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

لە ڕۆژنامەی ئیتێڵات لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٤ بڵاوکراوەتەوە.