فەرماندەی سوپا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان لە ئامادەکاریی تەواودان بۆ وەشاندنی "گورزی تووڕەیی کۆتایی ئێران"، کە هێرشێکی سەربازیی ناوازە و بەهێز دەبێت بۆ سەر ئەو شارە.
لە پەیامەکەدا هاتووە کە دوای تەواوبوونی ئەم مۆڵەتە، تێل ئەڤیڤ دەبێتە ناوچەیەکی نائارام و چیتر بۆ ژیان و نیشتەجێبوون شیاو نابێت.
لە کۆتایی پەیامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەمە تەنها هەڕەشەیەکی میدیایی نییە، بەڵکو واقیعێکی سەربازییە و ڕووداوەکانی ڕۆژانی داهاتوو ڕاستی و دروستیی ئەم هۆشدارییە دەسەلمێنن.