مەسعوود پزیشکیان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد، گەلی عێراق بە شێوەیەکی ئازایانە لە تەنیشت ئێران وەستاون لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەم شەڕە نادادپەروەرەدا.
هەروەها دەستخۆشی لە خۆڕاگریی خەڵک و بەرپرسان و هێزە چەکدارەکانی سەر خاکی ڕافیدەین کرد و جەختی کردەوە کە تاران نرخێکی زۆر بۆ ئەم وەفادارییە دادەنێت.
سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی'' بە گەرمی دەستی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و بەرپرسان و تێکۆشەرانی ئەو وڵاتە دەگوشم".
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئێران شانازی بەو پەیمانە هاوبەشە دەکات کە لەم قۆناغە هەستیارەدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروست بووە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ناوچەکە.