بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لە کاتێکدا خولی یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا کۆتاییان پێهاتووە، جامی جیهانی
یانەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ئەمەش بووە هۆی ڕەخنەگرتن لە فیفا. ڕافینیا یاریزانی
بەرازیلی بەرشەلۆنە نوێترین کەسایەتییە کە ڕەخنە لە جامی جیهانی یانەکان دەگرێت.
ڕافینیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: وابزانم پێویستە لە پشوو بین.
ئەوە ڕاست نییە؟ من بەناوی یاریزانانی تیپەکانی دیکەی ئەوروپا قسە دەکەم. بۆ ئێمە
قورسە واز لە پشووەکان بهێنین چونکە هەموو کەسێک شایەنی سێ هەفتە یان مانگێک مۆڵەتە.
لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەیانەکانی بەشداربووی جامی جیهانی یانەکان ناتوانن پشوو بدەن
و کەسیش پرسیاری لەیاریزانان نەکرد کە ئایا لەگەڵ ئەم دۆخەدا ڕازین یان
نا./.