جام کوردی ـ شەپۆلێکی مووشەکی ئێرانی بە دروشمی "تۆڵەی خوێنی شەهیدانی تاوانی کیمیایی هەڵەبجە و سەردەشت" لەسەر دامەزراوە و پێگەی هێزەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی نیشتەوە؛ پەیامێکی ڕوونی ئیرادەی نەتەوەیەک کە هەرگیز ستەم لەبیر ناکات.
لە ساڵی ١٩٨٧ ڕژێمی سەدام بە پشتیوانی زلهێزە خۆبەزلزانەکان تاوانێکی ترسناکی دژی گەلی کورد ئەنجامدا و هەزاران کەسی بێ تاوانی بە کیمیاباران لە هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەردەشت لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوشت؛ کارەساتێک کە لە یادەوەری مێژوودا وەک هێمایەک بۆ سامناکیی دڕندەیی تۆمارکرا.
ئێستا دوای ٣٨ ساڵ هاواری بێدەنگی ئەو شەهیدانە بۆتە ئاگرێکی سووتێنەر و دەستی تۆڵەسەندنەوە ئەنجامدەران و لایەنگرانی ئەو تاوانەیان لە بەرامبەر کردەوەکانیاندا سزادا؛ بەڵێنێک کە هاتە دی و دەریخست کە خوێنی ستەملێکراو هەرگیز ون و بنپێ نابێت.