بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، " ئێحسان سەیفا "، عەمیدی خانەنشینکراوی هێزی ئاسمانی تورکیا و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی نیشتمان، ڕایگەیاند: تاران لە ململانێکان لە گەڵ ئیسرائیل بەهێزتر و بە پێگەیەکی باڵاتر لە ناوچەکەدا دەرکەوتووە.

ناوبراو وتی: تەلئەبیب لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە هەوڵی لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران و لاوازکردنی ئیرادەی گەلی ئێران و گۆڕینی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیدا، بەڵام هیچ کام لەو ئامانجانە بەدینەهات و بە پێچەوانەوە پێگەی ناوچەیی ئێران بەرزتر بووەتەوە.

ئەو شارەزایە وتی: ئێران ڕێزی زیاتری لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا بەدەست هێناوە، بەم هەلومەرجەوە کێ براوەی شەڕەکەیە؟/.