بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤیکتۆر ئۆسیمهن کە وەرزی ڕابردوو بە شێوەی قەرز بۆ گەڵاتەسەرای یاریی
کرد، 37 گۆڵ و 8 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکرد و ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پاڵەوانێتی تیپەکە.
ئەم لێهاتووییە وای لە بەڕێوەبەرانی گەڵاتەسەرای کرد کە هەوڵ بدەن گرێبەستێکی هەمیشەیی
لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکەن و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ئەم هێرشبەرە نەیجیرییە بکەن.
به ڵام ئێستا
میدیا وەرزشییەکانی ئیتاڵیا لەو بارەیەوه ڕایانگەیاندووە: دەتوانین بە دڵنیاییەکی
تەواوەوە بڵێین کە ڤیکتۆر ئۆسیمهن بەرەو یانەی هیلال دەڕوات. ئەو ئۆفەرەی کە پێگەیشتووە
ئەوەندە گەورەیە کە هیچ تیپێک ناتوانێت نیوەی ئەو پارەیە بدات. 40
ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، بڕێکی زۆر گەورەیە. بەڕای
ئێمە، ئۆسیمهن بەدڵنیاییەوە دەچێتە ئەو یانە. نە گەڵاتەسەرای توانای پێدانی ئەو
پارەیە هەیە و نە هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە./.