​خوڕەمی ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگی گەرووی هورمز بۆ لایەنە شەڕکەرەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەرکەوتووە. داخستنی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە کە یەک لەسەر پێنجی بازرگانی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی خستە سەر ئابووری ئەوروپا و وڵاتانی ناتۆ.

بە وتەی ناوبراو، "ئەمە وایکرد وڵاتانی ئەوروپی نەک هەر هاوکاری ئەمریکا نەکەن، بەڵکو نیگەرانییەکی قووڵیان لا دروست بێت لە تێکچوونی ئاسایشی وزە."

​لە وەڵامی پرسیاری کێ لەم شەڕەدا سەرکەوتوو بوو، ڕەسول خوڕەمی وتی:

​"ئەگەرچی ئەمریکا گەیشتە هەندێک ئامانجی سەربازی، بەڵام ئەگەر بە وردی سەیری هاوکێشەکە بکەین، دەتوانین بڵێین ئێران براوەیەکی 'تۆختر'ە. سەرەڕای زیانە ئابوورییەکان و لێدانی هەندێک ژێرخان، ئێران توانی لە بەرامبەر هاوپەیمانییەک لە ئەمریکا، ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی عەرەبی خۆڕاگر بێت.

ئەم خۆڕاگرییە پێچەوانەی پێشبینییەکانی وڵاتانی وەک فینلاند بوو کە پێیان وابوو بە چەند موشەکێک دەسەڵاتی ئێران هەرەس دەهێنێت."

لە کۆتاییدا ​خوڕەمی جەختی کردەوە کە گۆڕانکارییەکان لە ناوخۆی ئێراندا هەر لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئێستادا مایەوەو ململانێکان نەیانتوانیوە سیستەمەکە بڕوخێنن.