شێخ ئەرکان ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی هەمیشەیی ئەمریکا دوورە لە دابینکردنی ئاشتی و رزگارکردنی گەلان،
وتیشی: "ئەمریکا هەمیشە بەدوای مەسڵەحەتدا دەگەڕێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەم کارە بە شێوەیەکی نادروست و نائەخلاقی ئەنجام دەدات."
ناوبراو لە درێژەی شیکردنەوەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە گەڕان بەدوای بەرژەوەندی نەتەوەییدا مافێکی سروشتی هەموو دەوڵەتێکە، بەڵام پێویستە ئەو پرۆسەیە لە چوارچێوەیەکی مرۆیی و سیاسەتێکی دروستدا بێت.
ئەم تێڕوانینەی شێخ ئەرکان لە کاتێکدایە کە باس و خواسەکان لەسەر رۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە و ناوبراو پێیوایە سیاسەتەکانی واشنتۆن هەمیشە لە خزمەت ئەجێندایەکی تایبەتدا بووە کە رەچاوی مافی گەلان ناکات.