بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینسنت کۆمپانی دڵخۆش بوو بە ئاستی تیپەکەی بەرامبەر فلامینگۆ و بردنەوە 4-2 بەرامبەر ڕکابەرە بەرازیلییەکەی. لە چاوپێکەوتنەکەیدا پەیامێکی کورتی بۆ پاریس سانجێرمان نارد و گوتی بایرن بەتەواوی ئامادەیە.

ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن باسی یارییە گەورەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمانی کرد لە چارەکی کۆتاییدا و ڕایگەیاند: پێویستە شیکاری بکەین بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانی تیپەکە بۆ یاری داهاتوو. لە ئێستادا گرنگترین شت ئەوەیە کە تیپەکە بە باشی پشوو بدات. وزەی لەدەستچوو دەبێت بگەڕێتەوە. ئێمە دەزانین کە دوو لە باشترین تیپەکانی جیهان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. پەیاممان ئەوەیە: ئێمە بەتەواوی ئامادەین./.