بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچێت هیچ یاریزانێکی پاریس سانجێرمان هێندەی عوسمان دێمبێلێ دڵخۆش نەبن دوای بردنەوەی یانەەیان به ئەنجامی 4-0 بەرامبەر ئینتەرمیامی له جامی جیهانی یانەکاندا. ئەمە لەو پۆستەدا دەبینرێت کە ئەستێرەی فەڕەنسی لە ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە.

دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە، دێمبێلێ چوو بۆ ژووری خۆگۆڕین بۆ بینینی مێسی. دوای بینینی مێسی، دێمبێلێ وێنەیەکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو کردەوە کە پیشانی دەدات نەک تەنیا درێسی لیۆنێل مێسی بەڵکو شۆرتی وەرزشی و تەنانەت پێڵاوەکانیشیشی وەک یادگاری بردووە./.