جام کوردی ـ دوایی رێنەکەوتن لەگەڵ ئەمریکا و گەڕانەوەی شاندەکەی جەی دی ڤانس، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: رێگای دیپلۆماسی بە کراوەیی ماوەتەوە وەک ئامرازێکی هەمیشەیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان.
پوختەی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
باسمان لە 10 داواکاری ئێران و ئەو خاڵانە کرد کە لایەنی ئەمریکی لە دانوستانەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرد.
چاوەڕوان نەبووین لە یەک خولی دانوستانەکاندا بگەینە رێکەوتن.
دانوستانەکان بەبێ رێکەوتن کۆتایی هات، بەهۆی ناکۆکی لەسەر سێ پرس.
راستە له هەندێک خاڵدا گەیشتووین به لێکتێگەیشتن، بەڵام دیدگای جیاواز لەسەر سێ پرس مایەوە.
گەرووی هورمز و پرسە ناوچەییەکان
دانوستان لەگەڵ واشنتن بەشێوەیەکی بێ متمانەیی بەڕێوەچووە
ئێران: دانوستانەکان بەبێ رێکەوتن کۆتایی هات / رێگای دیپلۆماسی بە کراوەیی ماوەتەوە
April 12, 2026