بڕیارە ئێران وەڵامی ئەو کۆمەڵە داواکارییانە بداتەوە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شاندی دانوستانکاری ئێرانی بەجێهێشتبوو، هەر بۆیە سەرچاوەکان بە رۆیتەرزیان وتووە، ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، هەردوولا لە پایتەختی پاکستان کۆببنەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانیش دەڵێت: ڕەنگە هەینی تا یەکشەممە ئیران و ئەمریکا کۆببنەوە، بەرپرسانی پاکستانیش وتوویانە وەرن لای ئێمە کۆببنەوە،