لە کاتی سەردانێکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئەو وڵاتە، سەتار هاشمی رەتیکردەوە کار بە "ئینتەرنێتی پۆلێنکراو" بکرێ و گوتی: "ئینتەرنێتی پۆلێنکراو (ژمارەیەک کەس بتوانن سوود لە ئینتەرنێت بۆ پەیوەندیکردن بە جیهانەوە وەربگرن و خەڵکی دیکە نەتوانن) و دەستڕاگەیشتنی سنووردار هیچ بنەمایەکی نییە. هەموو خەڵک مافی خۆیانە بە کواڵیتییەکی گونجاو دەستیان بە ئینتەرنێتی جیهانی بگات، تەنانەت ئەگەر تێبینی ئەمنیش هەبن."
سەتار هاشمی سوپاسی هەوڵ و بەدواداچوونەکانی مەسعود پزیشکیانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئینتەرنێت و گوتی: "وەزارەتی پەیوەندییەکان تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ تاوەکو لە زووترین کاتدا کێشەی پچڕانی ئینتەرنێت کۆتایی پێ بهێندرێ."