جام کوردی - سەرەڕای داواکاریی ئەمریکیەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە، ئێران تا ئێستا بەو داوایە ڕازی نەبووە.

پەیامنێری ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای داوای ئەمریکییەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە، هێشتا ئێران بەو داوایە ڕازی نەبووە.

ئێران پێی وایە ئەمریکا لەبری ئەوەی داوای درێژکردنەوە بکات، پێویستە لە ئاگربەستی ئێستادا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و واز لە زۆر داواکاری لە دانوستانەکاندا بهێنێت.