بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئالۆن هاین، سەرۆکی دامەزراوەی زانستیی وایزمەن، ڕادەی زیانەکانی تاقیگە و سەنتەرەکانی پەیوەندیداری لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانی مووشەکیی ئێران لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا ڕاگەیاند.
هاین بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە کە ئەو زیانانەی بە هۆی بۆردومانی مووشەکیی ئێرانەوە بەر تاقیگە و بیناکانی دامەزراوەی وایزمەن کەوتووە، لە نێوان یەک ملیار و نیو بۆ دوو ملیار شیکڵ (400 بۆ 540 ملیۆن دۆلار) مەزەندە دەکرێت.
داامەزراوەی زانستیی وایزمەن کە دەکەوێتە شاری ڕەحوفوت لە باشوری تەلئەبیب، بە هێرشی مووشەکی ئێران کرایە ئامانج، دامەزراوەکە بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی توێژینەوە و زانستی لە ڕژێمی زایۆنیستی دادەنرێت.
لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، ئێران لە نێوان 500 بۆ 550 مووشەکی بالیستیی ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی کرد و دامەزراوە هەستیارەکانی وەک دامەزراوەی بازان لە حەیفا و دامەزراوەی وایزمەن لە باشوری تەلئەبیب لەم هێرشانەدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە./.