بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەفتالی بریزنیاک لە یاداشتێکدا ڕایگەیاندووە کە هەوڵە بێ ئەنجامەکانی بنیامین نتانیاهۆ بە هاوکاری دۆناڵد ترەمپ یان بە بێ یارمەتی، لانیکەم بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران، شکستی هێناوە.
لە یاداشتەکەدا کە بەناونیشانی " یۆرانیۆمی پیتێندراو لە کوێیە؟ " ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بە سەر هێرشەکەی سەر دامەزراوەی فۆردۆ، هیچ کەسێک لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا زانیارییەکی نوێی لە سەر ئەم بابەتە نییە.
ئەو شرۆڤەکارە ڕایگەیاندووە کە ڕاستە شەڕەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام بە راستی کەس لە ڕۆژئاوا نازانێت لەوێ چی ڕوودەدات، لە کاتێکدا نتانیاهۆ وەک تاووسێک بە سەر بەرزییەوە قسە دەکات! شتێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەو دەنگەی بەر لە شەڕی لە گەڵ ئێران لەدەستی داوە گەڕێندراوەتەوە و باری دەنگیشی ئاسایی بووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە وادیارە ماوەیەک دەخایەنێت تا دواجار تێبگەین چی بەسەر ئەو 400 کیلۆ یۆرانیۆمە پیتێندراوەدا هاتووە (ئەگەر هەڵە نەبم)، قەبارەیەک کە دەکرا لەناو 40 یان 60 سندوقدا باربکرێت و بخرێتە ناو یەک یان ئەگەر پێویست بکات دوو بارهەڵگر باربکرێتەوە و ئێستا بووەتە دەرزییەک لەناو کۆگایەکی کادا.
ڕاشیگەیاندووە کە پێشبینی من ئەوەیە، لانیکەم لە ماوەیەکی کورتدا، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی بە دەست ناهێنین، بۆیە دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە نەزانین شتێکی باشە بۆ مانەوە بە دڵخۆشی.
نەفتالی بریزنیاک ڕایگەیاندووە کە ترەمپ تازە وتارێکی پێشکەش کردووە و داوا لە هەر کەسێک دەکات کە بانگەشەکەی بخاتە ژێر پرسیارەوە، بچێت پێچەوانەکەی بسەلمێنێت. ئەگەر لێم بپرسن بۆچی ئەو جۆرە بانگەشەیانە بە بێ هیچ پشتیوانی و هۆکارێک دەکرێن، وەڵامی من سادەیە. ئەمڕۆ کەش و هەوا پڕ بووە لە بۆشایی نادڵنیایی. لەم بۆشاییەدا دەتوانرێت هەر چیرۆکێک یان گێڕانەوەیەک دابنرێت، جا بە ڕەنگ نووسرابێت یان بە هیچ شێوەیەک نەبینراو نەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەم شێوەیە ئەم گێڕانەوەیانە بە بێ هیچ پشتیوانییەک، بە بێ هیچ هۆکارێک و بەڵگەیەک، بە بێ ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی دەرەکی، بە بێ پشتڕاستکردنەوەی ئەمریکا یان حاشاکردنی لە لایەن ئێرانەوە درووست دەکرێن. ئەم گێڕانەوەیانە بۆ ئەوە درووست دەکرێن کە ئیسرائیل مێژووی تۆمار کردووە. نتانیاهۆ پیاوی ئەم مێژووەیە، دەنگی بەرزە و ئاماژەکانی وەک تاووسێک وایە، چونکە جارێکی دیکە مرۆڤایەتی ڕزگار کردووە، لانیکەم ئەوانەی گوێی لێدەگرن هات و هاواریشی بۆ دەکەن. بەڵام هێشتا لە بەردەم پرسیارێکداین که ناتوانین وەڵامی بۆ بدۆزینەوه: ئایا بەڕاستی گورزێکی وێرانکاری (لە دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئێران) داوە، یان هەمووی تەنیا نمایشێک بوو؟
نووسەر لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە سەرم سوڕنابێت ئەگەر سبەی شەڕێکی توندی تۆمەتبارکردن لە نێوان نتانیاهۆ و ترەمپدا دەست پێبکات. هەریەکەیان ئەوی دیکەیان لە زانینی چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە بەرپرسیار دەزانن، شەڕەکە بەردەوام دەبێت تا ترەمپ سەبری لەدەست دەدات و ڕەنگە ئەو کاتە بیر لە پڕۆژەی ئاسمان ڕووتەکەی لە غەززە بکاتەوە! کاتێک وێنە و بەڵگەنامە و پشکنینێک نەبێت، هەموو شتێک دەگۆڕێت بۆ چیرۆک و بێگومان نتانیاهۆ چیرۆکنووسێکی لێهاتووە و منیش هەندێک جار هەمان شت دەکەم./.