بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی بەرشەلۆنە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئانسو
فاتی بە قەرز دەچێتە مۆناکۆ بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ و بڕیارە لە وەرزی داهاتوودا بۆ
ئەم یانەیە یاری بکات. ئەم هێرشبەرە گەنجە چەندین ئۆفەری لە یانەکانی ناوخۆ و ئەوروپا
پێگەیشتووە، بەڵام هەڵبژاردەی سەرەکی فاتی، یانەی مۆناکۆ بووە. ئێستا، ئەم تیپە کە بەشداری
لە خولی فەڕەنسا دەکات، دوایین ئامانجی دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو.
ئانسو فاتی
کە پێشتر لە وەرزی 2023-2024 بە شێوەی قەرز لە برایتۆن یاریی کردبوو، بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت
چونکە لە وەرزی 2024-2025 کاتی یاریکردنێکی زۆر کەمی هەبوو و لە 11 یاریدا تەنیا
298 خولەک یاریی کردووە./.