بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارکۆس لیۆناردۆ هێرشبەری تەمەن 22 ساڵی یانەی هیلالی سعوودیە دوای بردنەوەی تیپەکەی بەسەر مانچستەر سیتی لە قۆناخی 8ی جامی جیهانی یانەکان ڕایگەیاند: پێم وایە ئەمە ڕۆژێکی مێژووییە بۆ من، هەموو عەرەبەکان و هەموو هاندەران.

لیۆناردۆ لەم یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد. گۆڵێک لە خولەکی 46 کە یارییەکەی یەکسان کرد، گۆڵێکی دیکەش لە خولەکی 112 کە سەرکەوتنی بۆ یانەی هیلال مسۆگەر کرد.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: من لە دوو مانگی ڕابردوودا بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیووم. دایکم بۆ ماوەی 70 ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە. ئەو ئەمڕۆ باشترە، سوپاس بۆ خوا. کاتێک ئەم دوو گوڵەم تۆمار کرد، بیرم لێکردەوە. توانی سەیری یارییەکە بکات. من زۆر دڵخۆشم بەم ڕووداوە./.