بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنگ یان زەردەواڵە لەو مێروانەیە کە ئەگەر هەست بە مەترسی بکات، چەکی پێوەدان بەکاردێنێت. هەنگ و زەردەواڵەی زەرد یان سوورن جیاوازییان لە شێوازی پێوەدانەوە هەیە. هەنگ تەنیا یەک جار دەتوانێت چەکی پێوەدانەکەی بەکار بهێنێت، چونکە لە پێستدا دەمێنێتەوە. بەڵام زەردەواڵەی زەرد یان سوور دەتوانێت چەند جارێک چەکی پێوەدانەکەی بەکار بهێنێت.

کاریگەرییە لاوەکییەکانی پێوەدانی هەنگ یان زەردەواڵە بریتین لە ڕەنگی پێست لە سەرانسەری جەستەدا دەگۆڕێت، ئاوسانی دەم، زمان یان قوڕگ، هەناسەدانی سەخت، سكچوون، ڕشانەوە، ئازاری سک و تەنانەت شۆکی هەستیاری کە دەتوانێت ژیانی مرۆڤ بخاتە مەترسییەوە.

لە حاڵەتی پێوەدانی هەنگ یان زەردەواڵە، یەکەم کار دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئارامکردنەوەی کەسی تووشبووە. پاشان دەبێت دۆخی هەناسەدان و سووڕی خوێن هەڵبسەنگێنرێت. دانانی سەهۆڵ لەسەر شوێنی پێوەدانی زەردەواڵە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار، ئاوسانی و سووربوونەوە. هەروەها دەبێت شوێنی پێوەدانەکە بە ئاو و سابوون بشۆردرێت. بەڵام ئەگەر ئەم نیشانانە خراپتر بوون، دەبێت دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن./.