بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی تورکیا بۆ جارێکی دیکە سزای سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی تا 6 ی تشرینی یەکەمی 2025 درێژ کردەوە.
سزاکانی تورکیا لە دژی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە 3 ی نیسانی 2023 دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.
تورکیا بە بیانووی پشتیوانی لە پەکەکە ئەو سزایەی بە سەر سلێمانیدا سەپاندووە.
تورکیا نەک تەنیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ سلێمانی ڕاگرتووە، بەڵکوو ڕێگری لە گەشتەکانی سلێمانیش بە سەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا دەکات./.